بەڤیدیۆ.. مستەفا كازمی پێشوازی لە خێزانی خۆپیشاندەرێكی كوژراو دەكات
  2020-08-06       391       


سەرۆک وەزیرانی عێراق مستەفا کازمی، لەگەڵ خێزانی كوژراوێكی نێو خۆپیشاندانەكانی عێراقدا كۆبوەوە.



ئاوێنه‌: سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە خێزانی خۆپیشاندەری كوژراو، مەهدی عەبدوڵا کازم (باوکی ئە‌‌‌‌‌‌‌‌حمەد نەحات) كرد و سەرەخۆشی لە خێزانەکەی كرد.

لەو دیدارەدا کازمی ئاماژەی بەوەكرد،  دەبێت یاسا سەروەر بێت و تاوانباران بگەن بە سزای خۆیان، راشیگەیاند حكومەت هەمو کارێک دەکات بۆ بەخێوکردنی ئەو خێزانانەی شەهیدیان داوە لە پێناو نیشتیماندا.

هاوكات سەرۆک وەزیران بەخێوکردنی ئەو خێزانە و خوێندنی منداڵەکانی بە هەمو پێداویستیەکانیانەوە لە ئەستۆگرت و لەمیانی كۆبونەوەكەشدا بەشێک لە هاوکارییە سەرەتاییەكانی بەخشییە ئەو خێزانە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×