لێکۆڵینەوە لە بارەی گرتە ڤیدیۆکەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت دەکرێت
  2020-08-06       491       

وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت دەستپێدەکات.

ئاوێنه‌: لە روونکردنەوەیەکدا دکتۆر محەمەد قادر خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم ئاماژەی بە رووداوەکەی نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت داوە.

هاوکات لە روونکردنەوەکەدا دەڵێت، “وەزارەتی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی و قائمقامیەتی قەزای سەید سادق ڕادەسپێرێت بۆ لێکۆڵینەوە لە گرتەڤیدیۆیەکی ناو نەخۆشخانەی گشتی (شەهید شەوکەت) و گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×