بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لە دەربەندیخان ٩ کەس بوونە قوربانی
  2020-08-06       371       

درەنگانێکی شەوی رابردوو، لە نزیك گوندی (مچە كوێر)ی سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشت کەسی دیكەش برینداربون.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، لە رێگەی سۆڵە لە نزیك گوندی مچە كوێری سەر بە قەزای دەربەندیخان، ئۆتۆمبێلێك وەرگەڕا، بەو هۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و هەشتی دیكەش برینداربون.

ئەو كەسەی گیانی لەدەستدا، سەرنشینی ئۆتۆمبێلەكەبووە، سەرجەمیان خەڵكی ناحیەی سێوسێنانن، بریندارەكانیش رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون..
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×