بۆ پشكنینی كۆرۆنا 60 هەزار دینار له‌ گه‌شتیاران وه‌رده‌گیرێت
  2020-08-06       708       

تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەبڕیاری وەزارەتی تەندروستی 60 هەزار دینار بۆ پشكنینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران دانراوەو دەبێت پرسیار لەوان بكرێت چۆن ئەو نرخەیان دیاریكردوە، دەشڵێت: لەئەمڕۆوە كلینیكێكی تری  راوێژكاری پشكنینی كۆرۆنا دەكرێتەوەو بەهۆیەوە فشاری سەر كلینیكی عەلی ناجی تایبەت بەپشكنینی كۆرۆنا كەمدەكرێتەوە. 

ئاوێنه‌: تەندروستی سلێمانی لەبارەی كردنەوەی كلینكێك لەنەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لەسەرچناری سلێمانی بۆ پشكنینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا روونكردنەوەی لەبارەوەدا.

 د.یاد نەقشبەندی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند: كلینیكەكە بۆ پشكنینی كۆرۆنا تەنها بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە گەشت دەكەن و بۆ پشكنینەكە بڕی 60 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، هەروەها ئەو شۆفێرانەی كە لەمەرزەكان ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان پێیە بڕی 30 هەزار دیناریان لێوەردەگیرێت، هاوكات ئەو كەسانەشی لەدەرەوەی وڵات لەڕێی فڕۆكەخانەو خاڵە سنورییەكانەوە دەگەڕێنەوە بەپێی بڕیاری وەزارەتی تەندروستی پشكنینیان بۆ دەكرێت.

وتیشی: پشكنین بۆ گەشتیاران بەرامبەر 60 هەزار دینار بڕیاری ئێمە نیە، ئەوە لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەرچووەو ئێمە جێبەجێی دەكەین، دەبێت پرسیار لەوان بكرێت كە بڕیاردانەكەیان و دیاریكردنی نرخەكە بە چ شێوەیەك بووە.

لای خۆشیەوە د.هێرش حەیدەر سەرپەرسشتیاری نەخۆشخانەكانی كۆرۆنا لەسلێمانی رایگەیاند: بەهۆی ئەوەی كلینكی عەلی ناجی بۆ پشكینی كۆرۆنا لۆدێكی زۆری لەسەرە، بۆیە لەئەمڕۆوە كلینكی راوێژكاری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ لەسەرچنار دەكرێتەوە تا نەخۆش كەمترین چاوەڕوانی بكات، بۆ ئەوانەی گەشت دەكەن یان كەسانی ترو چەند كەس بیەوێت پزیشك دەیبینێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لە رۆژانی داهاتوودا ئەوانەی پلازما دەبەخشن تاقیگەكە فراوان دەكرێت و كارئاسانیان بۆ دەكرێت لەكەمترین ماوەدا پلازماكە ببەخشن و لەبەیانییەوە تا 12ی شەو پزیشك لەكلینكەكە دادەنیشێت، ژمارەی پشكنینەكانیش زۆر دەبێت، رۆژانە دوو هێندەو سێ هێندەی پێشتر دەكرێت.

هەر لەكۆنگرەكەدا ئازاد هەورامی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید تاهیر عەلی والی بەگ  رایگەیاند:كردنەوەی كلینكە راوێژكارییەكە بۆ خزمەتی هاووڵاتیانە، چونكە فشارێكی زۆر لەسەر كلینیكی عەلی ناجی دروستبووە، بۆ ئەوانەشی گەشت دەكەن لێرە پشكنینیان بۆ دەكرێت.

ئەوەشی راگەیاند: هەر پشكنینێكی كۆرۆنا نزیكەی 50 هەزار دینار لەسەر حكومەت دەكەوێت، بۆیە ئەو بڕەیەی دەمێنێتەوە بۆ كڕینی پێداویستی پزیشكی و خزمەتگوزاری خەرجدەكرێت.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×