2020-08-06   456     
قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر بڕیاریدا له رۆژانی هه‌ینی چه‌ند شوێنێك وه‌ك خۆپارێزی له كۆرۆنا دابخرێن.
ئاوێنە: قایمقامیه‌تی ناوه‌ندی هه‌ولێر چه‌ند بریارێكی نوێی ده‌ركرد و به‌پێی بڕیاره‌كان له رۆژانی هه‌ینیدا بازاڕه میللیه‌كان، پێشه‌نگاكانی ئۆتۆمبێل، گۆڕه‌پانی باڵنده و مۆتۆڕسكیله‌كان داده‌خرێن.
له پارێزگای هه‌ولێر ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ژماره‌ی توشبوان له به‌رزبونه‌وه‌دایه و ته‌نها دوێنێ له‌و پارێزگایه ٢١٨ كه‌س توشبوون و شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وه‌ش سه‌رجه‌می توشبون به كۆرۆنا له هه‌ولێر گه‌یشتووه‌ته پێنج هه‌زار و ٤١٧ كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٤٨ كه‌س مردون و سێ هه‌زار و ٣٣٧ كه‌س چاكبونه‌ته‌وه.