عێراق..ژمارەی ئەوانەی لە نەخۆشی كۆرۆنا چاكبونەتەوە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند
  2020-08-06       336       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 47 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 67 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 583 توشبوش چاكبونەتەوەو بەوەش كۆی گشتی ژمارەی توشبوان 140 هەزار و ئەو توشبوانەشی لە نەخۆشییەكە چاكبونەوە 100 هەزار كەسی تێپەڕاند.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 16 هەزار و 591 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 47 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 67 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 583 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 140 هەزار و 603 كەس و لەوانە پێنج هەزارو 161 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 101 هەزارو 25 كەسیان چاكبونەتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی رێژەی چاكبونەوە لە نەخۆشی كۆرۆنا لە عێراق لەسەدا 71.9یە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئێستادا 34 هەزار و 417 توشبو لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 517 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×