هەپەگە كوژرانی 13 سەربازی توركیای لە هەفتانین راگەیاند
  2020-08-06       501       

هەپەگە رایگەیاند: دوێنێ چوارشەممە، لەمیانی دو چالاكیی گەریلادا لەچوارچێوەی جەنگی هەفتانین-دا لە باشوری كوردستان 13 سەربازی توركیا كوژراون.

ئاوێنە: ناوەندی راگەیاندنی هیزەكانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لەبەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: دوێنێ هێزەكانیان لە نێوان تەپەی دوپشك و تەپەی شەهید بێریڤان چالاكییەكیان دژبە هێزێكی سوپای توركیا ئەنجامداوەو لە ئاكامدا نۆ سەربازی ئەو سوپایە كوژراون كە یەكێكیان پلەداربوەو هەروەها شەش سەربازی دیكەش بریندار بون.

ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە چوارچێوەی جەنگی هەفتانیندا، هەمان رۆژ هێزەكانیان لە گردی شەهید بەرخۆدان لە دەڤەری خانتور، چالاكییان دژبە پەناگەیەكی سوپای توركیا ئەنجامداوەو لە ئاكامدا چوار سەربازی سوپاكە كوژراون.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×