40 پەنابەری كورد بە خواستی خۆیان لە یۆنانەوە گەڕانەوە كوردستان
  2020-08-06       740       

دەزگای لوتكە بۆ كاروباری پەنابەران رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 135 پەنابەری عێراقی بەشێوەی ئارەزومەندانە لە یۆنانەوە گەڕانەوە عێراق كە لەنێویاندا 40 هاوڵاتی خەڵكی هەرێمی كوردستان هەیە.

ئاوێنە: دەزگای لوتكە لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ۱۳٥ هاوڵاتی عێراقی بەشێوەی ئارەزومەندانە لەوڵاتی یۆنان گەڕانەوە عێراق کە لەنێویاندا ۱۷ هاوڵاتی کوردی سەر بە پارێزگای هەولێر و ۲۳ هاوڵاتی سەر بە پارێزگای سلێمانی هەن.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە بەمەبەستی گەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراقی بە شێوەی ئارەزومەندانە، بڕیار دراوە بە هاوکاریکردنی هەر پەنابەرێك كە دەگەڕێتەوە بەبڕی  دو هەزار یۆرۆ.

نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان، شێخ حسێن حەمەساڵح لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ (شۆرش خالید) باڵوێزی عێراق لەیۆنان، پێی رایگەیاند، هەر پەنابەرێکی عێراقی کە ئیستا نیشتەجێی وڵاتی یۆنانە دەیەوێت ئارەزومەندانە بگەڕێتەوە هاوکاری و کارئاسانی بۆ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بۆ ئەوانەی بەشێوەی خێزان دەژین، لە بەرامبەر گەڕانەوەیان، هەر ئەندامێكی خێزانەكە هەمان بڕە پارە وەردەگرێت.

نوێنەری دەزگای لوتکە ڕاشیگەیاند: هەریەک لە باڵویزی عێراق لە وڵاتی یۆنان و (جۆرج کۆمۆتساکۆس) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی ئەو وڵاتە لەسەر ڕەوشی پەنابەرە عێراقیەکان کۆبونەوە.

ئەوەشی خستەڕو كە لەکۆبونەوەکەدا باس لە خراپی ڕەوشی پەنابەران و گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێراو دۆزینەوەی چارەسەرەکان کرا و چەند پێشنیار و بڕیارێكیش سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەرانی عێراقی لە لایەن هەردو لاوە درا .

ڕاشیگەیاند، بڕی ئەو هاوکارییە سەرجەم ئەو کۆچبەر و پەنابەرانە دەگرێتەوە کە لە پێش ڕێکەوتی (1-1-2020) چونەتە ناو خاکی ئەو وڵاتە .

نوێنەری دەزگای لوتکە لە یۆنان ڕاشیگەیاند، گەڕانەوەکە ئارەزومەندانەیەو هەر کەسێکیش دەیەوێت بگەڕێتەوە، بۆ ناونوسین و ڕێکار و ڕێنمایەکانی خۆتۆمارکردن، دەبێت سەردانی باڵوێزی عێراق بکات لە یۆنان- ئەسینا.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×