ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەهەرێم: 507 توشبو، 14 گیانلەدەستدان
  2020-08-06       722       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:  لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 507 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 14 توشبو گیانیان لەدەستداوەو 132 توشبوی ڤایرۆسەكەش چاكبونەتەوەو هەروەها كۆی گشتی ژمارەی گیانلەدەستداوانی كۆرۆنا لە هەرێم 600 كەسی تێپەڕاند.

ئاوێنە: وەزارەتەكە، ئەمشەو پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو  هەزارو 522 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و دەرئەنجام 507 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون كە ئەوەش بەرزترین تۆماری رۆژانەی توشبوانە لەوەتەی ڤایرۆسەكە هاتۆتە هەرێمی كوردستان.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە توشبوە نوێیەكان بەم شێوەیە بەسەر پارێزگاو ناوچەكانی هەرێمدا دابەشبون: 244 هەولێر، 70 سلێمانی، 28 گەرمیان، 59 راپەڕین،  92 دهۆك، 14 هەڵەبجە.
ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 132 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە، بەمشێوەیە: 89 هەولێر، 34 گەرمیان، 9 هەڵەبجە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 14 توشبوی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستداوە، بەمشێوەیە: 6 هەولێر، 5 سلێمانی، 1 گەرمیان، 2 دهۆك.

وەزارەتی تەندروستی هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی ژمارەی توشبوان لە هەرێم گەیشتۆتە 16 هەزارو 84 توشبو: 5661 هەولێر، 8919 سلێمانی، 994 دهۆك، 510 هەڵەبجەو هەروەها كۆی گشتی ئەو توشبوانەی چاكبونەتەوە گەیشتۆتە نۆ هەزارو 843 كەس: 3426 هەولێر، 5562 سلێمانی، 405 دهۆك، 450 هەڵەبجە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا پێنج هەزارو 630 توشبو لەژێر چارەسەردان: 2081 هەولێر، 2916 سلێمانی، 581 دهۆك، 52 هەڵەبجە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 611 توشبوی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 154 هەولێر، 441 سلێمانی، 8 دهۆك، 8 هەڵەبجە.

دەقی راگەیەندراوەكە...

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×