شاسوار عەبدولواحید داوا لە خەڵك دەكا هەڵوێستیان بەرامبەر بێ باكی دەسەڵات هەبێت
  2020-08-06       914       

شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داوا لە خەڵك دەكات هەموان پێكەوە هەڵوێستیان بەرامبەر بە بێباكی دەسەڵات هەبێت و دەشڵیت"دڵنیابن هەڵوێستی هەمومان زۆر لەم دۆخە دەگۆڕێت."

ئاوێنە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، ئەمشەو پێنجشەممە، لەپەیامێكدا لەڕێگەی لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"ئەم دەسەڵاتە وڵاتەکەمانی وێرانکردوەو باکی بە هیچ نییە، بۆیە ئەوەی پێویستە هەڵوێستی خەڵک و ئێمەو هەموانە، بێ جیاوازیمان."

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ وتویەتی"ئیتر بەسە بێدەنگی. تا کەی ئەم دۆخە قبوڵ دەکرێت؟ دڵنیابن هەڵوێستی هەمومان زۆر لەم دۆخە دەگۆڕێت و فشاری راستەقینە دروست دەکات، هەر وەک چۆن لە بەغدا هەڵوێستی دەستەجەمعی خەڵک توانی حکومەت بگۆڕێت."

شاسوار عەبدولواحید سەبارەت بە هەڵوێستی جوڵانەوەكەی، جەختی كردۆتەوە كە "ئێمە وەک نەوەی نوێ هێندەمان لەسەرە کە مل نەدەین، تەسلیم نەبین و هەمیشە لەگەڵ خەڵکی خۆمان بین و هەڵوێستمان هەبێت. چاوەڕوان بن."


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×