قائیمقامی سۆران
هۆشداری لەبارەی زۆربونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە قەزاكە دەدات و دەشڵێت: خەریكە
لە نەخۆشخانەكان جێی نەخۆشی دیكە نابێتەوە.
ئاوێنە: كرمانج
عیزەت، پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی، لە هەژماری خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند"ئەنجامی
پشکنینی ئەوڕۆ لە کۆی ٥٤ پشکنین ٢١ توشبوی كۆرۆنامان ھەیە!"
بەپێی قسەی
قائیمقامی قەزای سۆران ئەو توشبوە نوێیانە سێ توشبویان لە رەواندز، یەکێكیان لە خەلیفان
و ١٧ لە ناو سەنتەری شاری سۆران تۆماركراون.
جەختیشی
كردۆتەوە كە بەھۆی زۆربونی ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا، نوێژو وتاری هەینی لە ھیچ مزگەوتێکی
قەزاكە بەڕێوەناچێت و شوێنە قەڵەباڵغەکانیش دادەخرێن.
ئاماژەی بەوەشداوە كە "بارەکە قورسەو خەریکە لە نەخۆشخانە جێ
نابێتەوە."