پەرلەمانتارێكی گۆڕان: مافی سەرۆك وەزیران نییە وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت دیاری بكا
  2020-08-07       671       

پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی رایدەگەیەنێت: داواکارى کازمى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت یان بەمەبەستى دروستکردنى فشارە بۆ سەر لایەنە سیاسییەکان یاخود هەڵەیەکى یاساییەو تێیکەوتوە.

ئاوێنە: د. بەهار مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لەبارەى دیاریکردنى وادە و زەمینەسازى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پیشوەخت لە عێراق لە دیمانەیەکدا لەگەڵ میدیای رەسمی حزبەكەی، رایگەیاند: ئەوەى کازمى کردویەتى یان بۆ فشار خستنە سەر لایەنە سیاسییەکانە یان هەڵەیەکى یاساییەو تێى کەوتوە، چونکە مافى سەرۆکى وەزیران نییە وادەى هەڵبژاردنى پێشوەخت دیاری بکات.

د. بەهار کە شارەزای یاسایى و دەستورە، ئاماژەی بەوە كردوە کە پەرلەمانى عێراق هێشتا بونى هەیەو وادەکەى تەواو نەبوە، بۆیە مادەى (64)ـى دەستور حوکمى دەکات کە پێویستە سەرۆک وەزیران داوا پێشکەش بکات بۆ سەرۆک کۆمارو سەرۆک کۆمار داواکە بداتە پەرلەمان، ئەوکات پەرلەمان خۆى بەزۆرینەى رەها دەنگ بدات لەسەر هەڵوەشاندنەوەى خۆى، کە خۆى هەڵوەشاندەوە ئینجا سەرۆک کۆمار داواى هەڵبژاردنى پێشوەخت دەکات.

د. بەهار پێیوایە سەربارى ئەو گرفتانە، کۆمیسیۆنى هەڵبژاردن بەم پێکهاتەیەى ئێستایەوە ناتوانێت لەو وادەیەدا کە کازمى رایگەیاندوە هەڵبژاردن ئەنجام بدات، "زەمینەى سیاسى و ئابوریش گونجاو نییە بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى ئازادو شەفاف لەم کاتەدا."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×