فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا گوندێكی سنوری شارباژێڕ بۆردومان دەكەن
  2020-08-07       804       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، دوجار سنوری گوندی "قامیش"یان لە قەزای ماوەتی ناوچەی شارباژێڕ بۆردومان کردو بەهۆیەوە ئاگرێکی گەورە لە سنورەکە کەوتوەتەوە و تا ئێستاش نەتوانراوە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

ئاوێنە: سەعات ٠١:٣٠ خولەکی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکەکانی توركیا، زیاتر لە جارێک بۆردومانی سنوری گوندی قامیش-یان لە قەزای ماوەت سەر بە پارێزگای سلێمانی کرد.

بەپێی قسەی کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت، بۆردومانەکە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بوە کە لە کاتژمێر ٠١:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ دو جار لەو سنورەکەی داوە و وتی: بۆردومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکان خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبوە، بەڵام بەو هۆیەوە ئاگر لە شاخی باڵۆسە بەربوە کە تا ئێستاش کۆنتڕۆڵ نە کراوە و کۆنترۆڵکردنیشی زەحمەتە.

کامەران حەسەن، بۆ ماڵپەڕی "رۆژنیوز" ئاماژەی بەوەشدا کە هەمو ئەم کێشانەو بابەتی بۆردومانەکانمان گەیاندوەتە سەروی خۆمان و پارێزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەمەبەستی سنوردانان بۆ هێرشەکان، وتیشی: ئەگەرچی قسەمان کردوە و دانیشتنی هەرێم لە گەڵ باڵیۆزی تورکیا هەبوە بەڵام دیارە هیچ ئەنجامێکی نەبوە.

 


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×