لە عێراق 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-07       361       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 461 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 75 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 172 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 17 هەزار و 517 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 461 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 75 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 172 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 144 هەزار و 64 كەس و لەوانە پێنج هەزارو 236 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 103 هەزارو 197 كەسیان چاكبونەتەوەو 35 هەزار و 631 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 566 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×