2020-08-07   348     
وتەبێژی رێكخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، بهبڕی نۆ ملیۆن دۆلار هاوکاری نەخۆشخانەکانی بەیروت دەکهن. پنتاگۆن-یش ئامادهیی خۆی بۆ لێكۆڵینهوه لهتهقینهوهكانی ئهو وڵاته دهردهبرێت.
ئاوێنه: فەرحان ئەلحەق، وتەبێژی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، لەلایەن سندوقی ناوەندییەوە پارەی زیاتر دەخرێتەسەر سندوقی مرۆیی لوبنان بۆ روبەڕوبونەوەی ئەو گرفتانەی بەهۆی تەقینەوەکانی ئەم دواییانەوە روی لەو وڵاتە کردووە.
وتیشی، "نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵسەنگاندن بۆ زیان و پێداویستییەکانی ئەو وڵاتە دەکات، کە بەهۆی تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروتەوە لێی کەوتووە."
باسی لەوەشکرد، "هیوادارین رۆژی دووشەممەی داهاتوو کۆبونەوەیەک ئەنجامبدرێت و ١٩٣ دەوڵەتی ئەندام بەشداری تێدابکەن، بۆ ئەوەی داوای کۆمەکیان لێبکرێت."
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو نۆ ملیۆن دۆلارە لە دامەزراندنی یەکەی چاودێری ورد و دابینکردنی پێداویستی پزیشکی و ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و دەرماندا خەرج دەکرێت.
لهلایهكی دیكهوه جوناتان هوفمان، وتەبێژی وهزارتی بەرگری ئەمریکا -پنتاگۆن- ڕایگەیاند، "نامەوێ بچمەناو موزایەداتەکانەوەی پەیوەست بەهۆکارە گریمانەییەكانی پشت تەقینەوەکە. ئێمە بەگرنگی پێدانەوە چاودێری ڕەوشی لێکۆڵینەوەکان دەکەین کە حکومەتی لوبنانی ئەنجامیاندەدات، ئەگەر داواشمان لێبکات ئامادەین هاوکاری بکەین"
رۆژی سێشەممەی ڕابردو تەقینەوەیەکی بەهێز لەبەندەری بەیروت ڕویداو لهئهنجامدا ١٣٥ کەس کوژرانو نزیکەی ٥ هەزارکەسیش بریندار بون.