2020-08-07   1204     
یه‌كێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌و هێزه ئه‌منییه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر سوكایه‌تیان به‌مێردمنداڵێك كردبو له‌شاری به‌غداو دواتر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركردن، هه‌ڵهاتووه بۆ شاری سلێمانی‌و ئه‌مرۆ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیس سلێمانییه‌وه ده‌ستگیركراوه‌و بڕیاره ڕه‌وانه‌ی پۆلیسی ئه‌و شاره بكرێته‌وه.
ئاوێنه: عه‌مید ئاسۆ ته‌ها، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "دوێنێ هه‌ردو به‌ڕێزان لیوا به‌ختیار بابان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی هه‌رێم‌و لیوا كاكه ڕه‌ش، نوێنه‌ری وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم‌و كه گومان ده‌كه‌ن یه‌كێك له‌و كه‌سانه هه‌ڵهاتبێت بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و شاری سلێمانی".
وتیشی، "ئێمه‌ش لێكۆڵینه‌وه‌كانمان ده‌ستپێكرد بۆ ده‌ستكه‌وتنی سه‌ره‌داوێك‌و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه، خۆشبه‌ختانه ئێواره‌ی ئه‌مرۆ توانیمان ئه‌و كه‌سه له‌ناو شاری سلێمانی ده‌ستگیر بكه‌ین".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه ئه‌و كه‌سه سێ رۆژه هاتۆته شاری سلێمانی، دوای كۆتاییهاتنی ڕێكاره یاساییه‌كان كه‌سه‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا ده‌كرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌به‌غدایه.