"ئەو هەوڵانەی ئێستا هەن لەنێوان هەرێم‌و بەغداد، زیاتر هەوڵی پینەوپەڕۆن نەک رێککەوتنی تۆکمە"
  2020-08-07       873       
وه‌فدی‌ دانوستانكاریی هه‌رێم
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق، ئەو هەوڵانەی ئێستا هەن لەنێوان حكومه‌تی‌ هەرێم‌و بەغداد، زیاتر هەوڵی پینەوپەڕۆن نەک رێککەوتنێکی تۆکمەی‌ درێژخایه‌ن.

ئاوێنه‌: هۆشیار عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی په‌رله‌مانی‌ عێراق باس له‌پرسی‌ رێككه‌وتنی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هه‌رێم‌و حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات‌و ده‌ڵێت، "ئەو هەوڵانەی ئێستا هەن لەنێوان هەرێم‌و بەغداد، زیاتر هەوڵی پینەوپەڕۆن نەک رێککەوتنێکی تۆکمە، ئەگەر سەریشبگرن تەمەنیان یەک دو مانگ زیاتر تێپەڕنەکا".

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ وەزارەتی دارایی عێراق ئێستا سەرقاڵی ئامادەکردنی رەشنوسی بودجەی 2021 ە، رێكکەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغداد پێویستە لەو یاسایەدا جێگەی بکرێتەوە.

هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌نوسێت، ‏تا ئێستا بەشێوەیەکی فەرمی باسی رێکكەوتنی نێوان هەرێم‌و بەغداد نەهاتۆتە لیژنەی دارایی ئەنجومەنیی نوێنەران، هەرکاتێکێش بێتە پەرلەمان دەبێ وەڵامیی پێویست‌و قەناعەت پێهێنەری سەبارەت بەدۆسیه‌ی نەوتی هەرێم تێدابێت بۆئەوەی لەپەرلەمان بتوانرێت کاری بۆ بکرێت‌و لەیاسای بودجەدا جێی بکرێتەوە.

‏به‌بۆچونی‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی، فایلی نەوت بەهۆی جۆری گرێبەست‌و رێکكەوتنی نهێنی‌و بەسەوزی فرۆشتنی پێشوەختەوە، بۆتە کۆڵێکی گران بەشانیی هەرێمەوە! خەڵک‌و موچەخۆران باجەکەی ئەدەن، تا ئەم لەحزەیەش نیعمەتە بۆ بنەماڵە سیاسیەکان، کێشەو گەندەڵیی‌و ئالۆزییەکانی نەوتی هەرێم هۆکاری سەرەکی رێکنەکەوتنی نێوان هەولێرو بەغدایە.
هۆشیار عەبدوڵا
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×