2020-08-08   582     
میدیاكانی ئێران رایانگه‌یاند كه له نزیك ماڵه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له تارانی پایته‌ختی ئێران، سه‌ركرده‌یه‌كی حزبوڵای لوبنانی و كچه‌كه‌ی كوژران.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی له زاری سه‌رچاوه تایبه‌ته‌كانیه‌وه بڵاویكرده‌وه كه هاوڵاتییه‌كی لوبنانی و كچه‌كه‌ی له شه‌قامی پاسدارانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی تارانی پایته‌ختی ئێران كوژران.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له شه‌قامی پاسداران ته‌قه‌یان له مریه‌م داودی و حه‌بیب داودی باوكی كردووه.
ئاژانسی "فارس" ده‌ڵێت: "چه‌كداره‌كان كه ماتۆڕسكلێكیان پێبووه پێنج فیشه‌كیان ناوه به حه‌بیب داودی و كچه‌كه‌یه‌وه و چوار فیشه‌كیان به‌ركه‌وتووه و فیشه‌كه‌كه‌ی تر به‌ر ئۆتۆمبێلێك كه‌وتووه".
هاوكات پێگه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران بڵاویان كرده‌وه حه‌بیب داودی سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵای لوبنانییه و له نزیك ماڵه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس جێگری پێشووی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق له تارانی پایته‌ختی ئێران كوژراوه.