بەرکەوتوانی تەقینەوەکەی لوبنان رەت دەکەنەوە شوێنی خۆیان جێبهێڵن
  2020-08-08       490       
بەرکەوتووانی تەقینەوەکەی بەیروت کە ژمارەیان ٣٠٠ هەزار کەسە رەت دەکەنەوە ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن و سوورن لەسەر مانەوە.
 
ئاوێنه‌: دوا بە دوای تەقینەوە زەبەلاحەکەی بەندەری بەیروت لە لوبنان، هاونیشتمەنییەکی بە ناوی فادیا ناسر، کە نەخۆشی شەکرە و پەستانی خوێنە دەربارەی زیانە مادییەکان و وێران بوونی ماڵو حاڵی دانیشتووانی ئەو ناوچەیە دەڵێت، ” ئەوەی لە سەرەتادا بینیم تەنها ئاگرێك بوو لە دوورەوە، بەڵام لە کاتی سەیرکردندا هەستم بە بومەلەرزەیەك کرد و کاتێک چاوەکانمان کردەوە، بەهۆی ئەو تۆزەی لە چوار دەورەمان بوو هیچ شتێك دیارنەبوو، هەموو شتێکیش رووخابوو”.

لەلایەکی دیکەوە کارمێن عەللام، دانیشتووی بەیروتی پایتەختە وتی، “من بۆ کەمتر لە چرکریەك گوێم لە دەنگی فرۆکە بوو لە نزیك شوێنی رووداوەکە.

لەلایەکی دیکەشەوە دوای رووخانی ماڵ و حاڵی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار دانیشتووی بەیروت بەهۆی رووداوەکە، راتیان کردەوە شوێنەکانیان بەجێبهێڵن سەرەرای ئەوەی شوێنەکانیان تانانەت دەرگا و پەنجەرەشی نەماوە.

رۆژی سێشەممە، دوای تەقینەوە گەورەکەی بەندەری بەیروت لە پایتەختی لوبنان، سەرەرای بێسەروشوێنبوونی چەندین کەس، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا ١٥٤ کەس گیانیان لەدەستدا، نزیکەی ٦ هەزار کەسیش برینداربوون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×