2020-08-08   463     
رۆژنامه‌ی فۆرن پۆلیسی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای كرد، دوای سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر قه‌ته‌ر له 2017، سعودیه پێشنیاری بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ كرد و رێگه‌ی پێبدرێت قه‌ته‌ر داگیر بكات.
ئاوێنە: ئه‌و رۆژنامه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له 6ی حوزه‌یرانی 2017 شای سعودیه سه‌لمانی كوڕی عه‌بدولعه‌زیز له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی پێشنیاری داگیركردنی قه‌ته‌ری بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد ترامپ كردوه، ئه‌مه‌ش پێشنیاره‌ش دوای رۆژێك له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا هاتووه، وتیشی، ترامپ ئه‌و پێشنیاره‌ی ره‌ت كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه روونی كرده‌وه، واشنتۆن داوای له كوێت كردوه ناوبژی نێوان وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری كه‌نداو بكات بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی ئه‌و ململانێیه بكرێت.
له 5ی حوزه‌یرانی 2017 هه‌ریه‌ك له سعودیه و به‌حره‌ین و ئیمارات و میسر بڕیاریان دا په‌یوه‌ندی دپلۆماسی له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ر بپچڕێنن، سزاشیان خسته سه‌ر ئه‌و وڵاته كه نابێت قه‌ته‌ر بواری ئاسمانی و وشكانی و ئاویی ئه‌و وڵاتانه به‌كار بهێنێت.