کەشناسى: رەشەبا لە سلێمانى ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوم دەبێت
  2020-08-08       341       
بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى سلێمانى رایگەیاند: رەشەبا لە شارى سلێمانى ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوم دەبێت.

ئاوێنه‌: بەشى پێشبینى کەشوهەواى سلێمانى لەبارەى ئەو رەشەبایەى چەند رۆژێکە شارى سلێمانى گرتوەتەوە راگەیاند: رەشەباکە ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت.

لەبارەی پلەی گەرماشەوە رایگەیاند،"تا کۆتایی ئەم هەفتەیە پلەکانى گەرما بەم شێوەیەى ئیستا دەمێننەوە و بەرزنابنەوە".

ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، "کەشوهەوا لە شارى سلێمانى ئەم هەفتەیە بە جێگیرى دەمێنیتەوە و کەشناسى سلێمانیش لە نوێترین پێشبینیدا بڵاویکردوەتەوە کە نزمترین پلەى گەرما لە شارى سلێمانى بۆ ئەمڕۆ (26) پلە دەبێت".
 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×