لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا هەزار و 185 حاڵەتی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ توركیا تۆمار کرا
  2020-08-08       344       
وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند ''لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە''.

ئاوێنه‌:  ئه‌مرۆ شەممە 8ی ئابی  2020 وەزیری تەندروستی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ''ئەمڕۆ  هەزار و 185 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتی تووشبووان گەیشتە 238 هەزار و 450 کەس''.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 15 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە گەیشتە 5 ھەزار و  813 کەس.

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕاشیگەیاندووە ''پشووەکانی ئەم دوایە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە بوو بەهۆی لەبەرچاو نەگرتنی ڕێنماییەکان و ئەمەش دەتوانێت لە ڕۆژانی داهاتوودا کارەسات دروست بکات''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×