له‌ هەولێر نەخۆشخانەی ئیماراتی جێی نەخۆشی نەماوە، پەنجا حاڵەتیان دۆخی خراپە
  2020-08-08       323       


لە هەولێر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا رایگەیاند " بەهۆی زۆری نەخۆشەکانی کۆرۆناوە جێگا نەماوە بۆ نەخۆشی تر"، هەروەها رایگەیاند " ئێستا ٥٥ تووشبووی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكەیان باری تەندروستیان ناجێگیرە".
 
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا د. شاخەوان خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی رایگەیاند " ٥٥ تووشبووی کۆرۆنا دۆخیان خراپەو لەژێر چاودێری پزیشكیدان"، هەروەها دەشڵێت "ئەوانەی ئێستا سەردانی نەخۆشخانە دەكەن، زۆربەیان نیشانەی قورسیان ھەیە و پێویستیان بە ئۆكسجین و چاودێری چڕ ھەیە کە وەک پێشتر نەبوو".


" لە ئێستادا ناتوانین ھیچ نەخۆشێكی دیكە لە نەخۆشخانەكەمان وەربگرین، بەو ئومێدەی ئەمڕۆ بتوانین ھەندێك لە نەخۆشەكان رەوانەی ماڵەوە بكەینەوە كە مەترسیان لەسەر نەماوە، بۆ ئەوەی بتوانین ژمارەیەك لەو تووشبووانە وەرگرین كە باری تەندروستیان ناجێگیرە".( بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی  ئاماژەی بۆ دەکات ).
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×