محەمەدی حاجی مەحمود
سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: لە هەرێمی كوردستان چاكسازی
ناكرێت چونكە ئیرادەی چاكسازی نییەو رەنگە حزبەكان قبوڵی نەكەن "هەر یەكەو 30 كەس"یان بێ
موچە بكرێن كە بەناسایی كراون بە موچەخۆرو پێشنیاری بڕینی لەسەدا 40ی موچەی موچەخۆران دەكات بەو مەرجەی هەمو مانگێك بدرێت.
ئاوێنە: محەمەدی حاجی مەحمود، ئەمڕۆ شەممە، لەمیانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ماڵپەڕی "خەندان"،
رایگەیاند"چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان ناكرێت، ئه‌وه‌ی ده‌یڵێن و باسی ده‌كه‌ن
ره‌نگه هەوڵ هه‌بێت، به‌ڵام ئیراده‌ی چاكسازی نییه و ناكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر
چاكسازی بكرێت زیاتر له 60 هه‌زار كه‌س بە نایاسایی دامه‌زراون، وه‌زیر نه‌بون و
كراون به وه‌زیر، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نه‌بون و كراون به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی، به‌یه‌ك
ڕۆژ كراوه به به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و خانه‌نشینیش كراوه، خۆشی له‌ده‌رەوه‌ی هه‌رێمی
كوردستان بوه، هه‌زاران كه‌س به‌نایاسایی بۆ ده‌نگدان كراون به موچه‌خۆر، ئه‌گه‌ر
چاكسازی بكه‌یت ده‌بێت ئه‌وانه ده‌ربكه‌یت و موچه‌یان ببڕیت، كابرا شه‌هید نه‌بوه
كراوه به‌شه‌هید و پێشمه‌رگه نه‌بوه كراوه به پێشمه‌رگه و هیچ شتێك نه‌بوه
و دژی میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بوه و كراوته موچه‌خۆر."
وتوشیەتی"ئه‌مه
29 ساڵه تۆ موچه‌ی پێده‌ده‌یت نا‌توانیت ئه‌مه هه‌موی خه‌تێكی به‌سه‌ردا بهێنیت و
ده‌ریبكه‌یت، منداڵی هه‌یه و له‌سه‌ر ئه‌وه حسابی كردوه و خۆی به شه‌هید ئه‌زانێ
و له‌كۆبونه‌وه‌ی حزبی به‌شداری كردوه، بۆ ده‌نگدان سه‌رجه‌میان دامه‌زراون، ئه‌گه‌ر
چاكسازی بكرێ ده‌بێت هه‌مویان ده‌ربكرێن، به‌رای من ده‌ركردنه‌كه تازە ئاسان نیه،
چونكه حزبه‌كه‌ی ره‌نگه قبوڵی نه‌كات هه‌ر حزبێك 30 هه‌زار
كه‌سی تێدا ده‌ربكه‌یت."
راشیگەیاند"باشترین
چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه حكومه‌تی هه‌رێم داهاته‌كانی كوردستان كۆبكاته‌وه، حزبه‌كان
داهاتەكان راده‌ستی حكومه‌ت بكه‌ن، ئه‌و سازشه‌ی بۆ به‌غدای ده‌كه‌ن بۆ یه‌كتری
بكه‌ن، ئه‌وه‌ی هه‌مانه رێكیبخه‌ن، نه‌وت و داهات و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی دیكه رێكبخەن،
ئه‌مانه بهێنن بزانین له‌سه‌دا چه‌ندی موچه ده‌كات و هه‌ندێك خزمه‌تگوزاری پێبكه‌ن
و بێن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك قسه‌بكه‌ن."
ئاماژەی بەوەشكردوە"حكومه‌ت
ده‌بێت بڕیار بدات، خه‌ڵكی كوردستان ئێستا ده‌ڵێت با موچه كه‌م نه‌كات، به‌ڵام سێ
مانگ جارێك پێی ده‌درێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر دو مانگیش بیداتێ ده‌كاته رێژه‌ی 50%، ئێستا
با بێ 40%ی ببڕێ و هه‌مو مانگێك بیدات، خه‌ڵكه‌كه خۆیشی لەمە تێناگات، ئه‌مه پێویستی
به رێكخستن هه‌یه."