لە عێراق 74 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-08       684       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 325 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 74 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 307 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 17 هەزار و 125 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 325 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 74 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 307 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 147 هەزار و 389 كەس و لەوانە پێنج هەزارو 310 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 105 هەزارو 504 كەسیان چاكبونەتەوەو 36 هەزار و 504 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 577 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×