ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنا لەسلێمانی: پێنج توشبو گیانیان لەدەستدا
  2020-08-08       669       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، 24 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 20 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو پێنج توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، ئەمڕۆ شەممە، 24 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ 20 توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو پێنج توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 136 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×