پۆلیسی راپەڕین
رایگەیاند: ئیوارەی ئەمڕۆ شەممە، شوانێك بە برینداری هێنراوەتەوەتە نەخۆشخانەی ژاراوەی
سەربە قەزای پشدەر كە بەوتەی كەسوكارەكانی لەكاتێكدا سەرقاڵی ئاژەڵداری بوە لە
بناری قەندیل بەتەقەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بریندار كراوە.
ئاوێنە:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین، لە راگەیەندراوێكدا وتی"ئێوارەی ئەمڕۆ بریندارێک
بەناوی (یـ . ر . خ) لەدایکبوی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتوی ناحیەی ژاراوە سەر
بە قەزای پشدەر (قەڵادزێ) بە برینداری گەیەندرایە نەخۆشخانە و پاش چارەسەری سەرەتایی
بەڕێکرا بۆ سلێمانی."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو لە سنوری هەرێمی کوردستان لە بناری قەندیل
سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری بوە و لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی لەلایەن هێزە چەکدارەکانی
ئێران تەقەی لێکراوەو بەو هۆیەشەوە فیشەکێک بەر ڕومەتی چەپی کەوتوە."
ئاماژەی
بەوەشداوە كە دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.