2020-08-09   382     
ره‌وتی سه‌در، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به په‌كخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و یاریكردن به كات تۆمه‌تبار ده‌كات.
ئاوێنە: هاوپه‌یمانی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در ڕایگه‌یاند، محمه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕێگره له به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنی یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، به ئامانجی مانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌یدا.
هاوپه‌یمانی سائرون ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه، هیچ ئیراده‌یه‌كی سیاسی ڕاسته‌قینه نابینن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، جێگه‌ی سه‌رسوڕمانیشه كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی به ئاشكرا پشتگیری له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ده‌كات، به‌ڵام به نهێنی له دژیه‌تی و نایه‌وێت بكرێت.