تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكرد
  2020-08-09       330       
تاقیكردنەوەكانی پۆلە ناكۆتاكان دەستیپێكرد و بڕیارە بەپێی ڕێنماییە تەندروستییەكان كۆتاییان پێبهێنرێت.

ئەمڕۆ یەك شەممە 9-8-2020، تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستپێدەكات و لە هەولێر و دهۆكیش بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك دواخرا.

وەزارەتی پەروەردە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئەمڕۆ تاقیكردنەوەی خولی دووەمی پۆلە ناكۆتاكان كە لە 4ی بنەڕەتییەوە تا 11ی ئامادەییە دەستپێدەكات، بەڵام بەهۆی خراپی بارودۆخی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای هەولێر تاقیكردنەوەكان لەو پارێزگایە بۆ هەفتەی داهاتووتر دواخرا، لەگەڵ ئەوەشدا لەسنووری پارێزگای سلێمانی تاقیكردنەوەكان لەكاتی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

ئاشكراشیدەكات، هەر خوێندكارێك بە بەڵگەی ڕەسمی بیسەلمێنێت كە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڕێوەبەری خوێندنگەكە دەتوانێت تاقیكردنەوەكەی بۆ كاتێكی دیكە بۆ دوابخات.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمساڵی خوێندن تەنها یەك وەرز خوێنراو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن كرانەپشوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×