حەسەن روحانی: پێدەچێت کۆرۆنا تا ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوامبێت
  2020-08-09       330       
حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران رایگەیاند، پێدەچێت کۆرۆنا تا ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوامبێت، بەوەش ناچاردەبین لەگەڵ کۆرۆنا بژین.

ئاوێنە: بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانی پێشکەشکردنی وتارێک لەڤیدیۆ کۆنفرانسی لیژنەی نیشتیمانی روبەروبونەوەی کۆرۆنادا، حەسەن رۆحانی سەرۆکیکۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندوە، پێدەچێت کۆرۆنا تا ماوەی شەش مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوامبێت، بەوەش ناچاردەبین لەگەڵ ئەو ڤایرۆسەدا بژین.

حەسەن روحانی جەختیکردۆتەوە کە بەپابەندبون بەرێنماییەکان و دورکەوتنەوە لەمەترسییەکانی کۆرۆنا، پێویستە ژینگەیەکی پێکەوەیی لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە دروستبکرێت و تێپەڕێنرێت.

بەپێویستیشی زانی، لەپاڵ ئەو هەنگاوانەدا دەست بەئاسایکردنەوەی ژیان بکرێت، بۆ ئەوەش بەرنامەیان داناوە بە رچاوکردنی پرۆتۆکۆڵی تەندروستی.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×