پەكەكە: یەكەم ئەندامی هێزی بەرگری ئاسمانیمان لە حەفتانین شەهید بوو
  2020-08-09       1805       
پارتی كرێكارانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت كە یەكەی بەرگری ئاسمانییان هەیە و یەكەم ئەندامی ئەو یەكەیەش لە كاتی ئەنجامدانی چالاكییەكدا شەهید بوو.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەك شەممە، هێزەكانی پاراستنی گەل باڵی سەربازی پەكەكە ڕایگەیاند شەوی ١٢ی تەموز دۆغان زیلان لە شاخی شەهید بێریڤانی حەفتانین بە کەرەستەیەکی ئاسمانی چالاکییەکییەکی سەرکەوتووانەی ئەنجام دا و لە کاتی چالاکییەکەدا شەهید بوو”.

بەڵام پەكەكە جۆر و چۆنێتی ئەو چالاكییەی ڕوون نەكردووەتەوە كە “یەكەی بەرگری ئاسمانی”ی هێزەكانیان ئەنجامی داوە.

پەكەكە ناسنامەی گەریلاكەی بەم شێوەیە ڕاگەیاندووە:

نازناو: دۆغان زیلان
ناو و پاشناو: هەدیە چەرچی
شوێن و ساڵی لە دایکبوون: موش – ١٩٩٤
ناوی دایک و باوک: پەریخان – ئەشرەف
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ / حەفتانین
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×