لە خۆپیشاندانەکانی بەیروت ١٧٢ خۆپیشاندەریش برینداربوون
  2020-08-09       299       

لە خۆپیشاندانەکانی شاری بەیروت پایتەختی لوبنان، کارمەندێکی ئەمنی گیانی لەدەستدا و ١٧٢ خۆپیشاندەریش برینداربوون.

ئاوێنه‌: بەپێی ئەو راگەیاندراوەی لە ھەژماری تایبەتی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی لوبنان بڵاوکراوەتەوە، کارمەندێکی ئەمنی کە ویستوویەتی ئەو کەسانە رزگاربکات کە لە ئەنجامی ھەڵکوتانی خۆپیشاندەران لە نێو ھۆتێلێکدا گیریان خواردبوو، کەوتووەتە بەر ھێرشی خۆپیشاندەران و بەم ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە ھەژماری تایبەتی تویتەری خاچی سووری لوبنانی بڵاوکراوەتەوە، لە خۆپیشاندانەکانی گۆڕەپانی شەھیدانی شاری بەیروت، ١٧٢ خۆپیشاندەر برینداربوون و ٥٥ کەس لەو بریندارانە رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون و ١١٧ برینداریش فریاگوزاریی سەرەتاییان بۆکراوە.

ژمارەیەکی زۆری خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر وەزارەتی ئابووری و ژینگە و باڵەخانەی کۆمەڵەی پەرلەمانتاران.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×