ئاژانسی پاراستن رونكردنه‌وه‌ له‌ باره‌ی لێدان له‌ رۆژنامه‌نوسێك بڵاوده‌كاته‌وه‌
  2020-08-09       386       

ئاژانسی پاراستن، روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، كه‌سێك به‌ناوی "دانا مه‌نمی" ئاژانسی پاراستن به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ له‌ناو شاری سلێمانی لێیانداوه‌.

ئاوێنه‌: ئاژانسی پاراستن له‌ روونكردنه‌وه‌كه‌دا  ده‌ڵێت دوور و نزیك په‌یوه‌ندی به‌و رووداوه‌ وه‌ نییه‌ و داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی بێلایه‌ن و دوور له‌ ده‌ستێوه‌ردانیش ده‌كات.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

ئەمرۆ لە میدیای فەرمیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بڵاوکرایەوە کە گوایە کەسێک بە ناوی دانا مەنمی، ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات کە لە ناو شاری سلێمانی لێیان داوە. ئێمە لە کاتێکدا ئەو جۆرە رەفتارانە ئیدانە دەکەین، رایدەگەیەنین کە دوور و نزیک ئەم ڕووداوە پەیوەندیی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە و ئەو سیناریۆیە لە لایەن کەسانێک بۆ ناشیرین کردنی ناوی ئاژانسی پاراستن جێبەجێ کراوە و ئەو کەسەیان بۆ مەرامەکانیان کردووەتە قوربانی. پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەنی دوور لە دەستێوەردان لەم رووداوە بکرێت و راستییەکان بۆ رای گشتی ڕوون بکرێنەوە.

ئاژانسی پاراستن

9/8/2020
زۆرترین بینراو
© 2020 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×