"یەكێتی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ئامادەدەكات"
  2020-08-09       496       

جەزای سەید مەجید، لێپرسراوی مەڵبەندی 1ی سلێمانی یەكێتی، رایگەیاند: حزبەكەی خۆی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق ئامادەدەكات، لەئێستاشدا سەرقاڵی پڕۆژەیەكی گشتگیرن تایبەت بە هەڵبژاردنەكە.

ئاوێنە: بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەو وتانەی جەزای سەید مەجید، ئەمڕۆ یەكشەممە، لەمیانی پێشوازیكردنیدا هاتون لە وەستا ڕەسوڵ، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی و د.ئاسۆ شێخ جەنگی.

بەپێی راگەیەندراوەكە لەمیانی پێشوازییەكەدا جەزای سەید مەجید ڕایگەیاند"یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بەشێوازێكی نوێ‌ ئامادەكاری بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختی عێراق دەكات كە بڕیارە لە 6/6/2021 ئەنجام بدرێت."

وتوشیەتی"هەروەها پێشوازی لە هەڵبژاردنێك دەكەین كە دوربێت لەهەمو ساختەكارییەك چونكە ئەمڕۆ شەرعیترین حكومەتەكانی دنیا ئەو حكومەتانەن كە لە ئەنجامی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد سەرچاوەیان گرتوە و هەرئەمەش دەبێتە حكومەتێك كە بە باشترین شێوە خزمەتی خەڵكەكەی بكات."

جەزای سەید مەجید، كە هاوكات ئەندامی سەركردایەتی یەكێتییە، وتوشیەتی"ئێمە لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆژەیەكی گشتگیرین تایبەت بە هەڵبژاردنەكە كە لەگەڵ هەلومەرجی ئێستای عێراق بگونجێت بۆ هاتنەكایەی حكومەتێك كە تیایدا داواكاری هاوڵاتیان جێبەجێ بكات."

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×