لە عێراق 82 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2020-08-09       341       

وەزارەتی تەندروستی عێراق، رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 726 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و 82 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 271 توشبوش چاكبونەتەوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 18 هەزار و سێ پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان دو هەزارو 726 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون. بەوەش كۆی گشتی توشبوان لە عێراق 150 هەزار كەسی تێپەڕاند.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 82 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوەو دو هەزارو 271 توشبوی دیكەش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 150 هەزار و 115 كەس و لەوانە پێنج هەزارو 392 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 107 هەزارو 775 كەسیان چاكبونەتەوەو 36 هەزار و 948 كەسیشیان لە نەخۆشخانەكانن كە لەوانە 551 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×