تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنای ئاشكراكرد
  2020-08-09       854       

تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: ئەمڕۆ یەكشەممە، 32 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكان كراون و 27 توشبوش نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو دو توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: بەپێی ئاماری رۆژانەی كۆرۆنا كە لەلایەن د. یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاوكراوەتەوەو وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، ئەمڕۆ یەكشەممە، 32 توشبوی كۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا لە شارەكە كراون.

هەر بەگوێرەی ئامارەكە ئەمڕۆ 27 توشبوی كۆرۆنا نەخۆشخانەكانیان جێهێشتوەو دو توشبوش گیانیان لەدەستداوە.

ئامارەكە ئەوەی خستۆتەڕو كە لە ئێستادا 139 توشبوی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سلێمانی ماون.

لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئاماری ئەمڕۆی كۆرۆنادا، د. یاد نەقشبەندی، رایگەیاند: لە شاری سلێمانی کۆی گشتی ئەوانەی دوای چاكبونەوەیان لە كۆرۆنا پلازمایان بەخشیوە، گەیشتۆتە ٦١٨ کەس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×