فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک دەرکرا
  2020-08-10       444       
ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٠، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند کە بڕیاری دەستگیر کردن بۆ سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک دەرکراوە.

ئاوێنە: دەستەی دەستپاکی عێراق ئاشکرای کرد کە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی کەرکوک چەند سەرپیچییەکی یاسایی و گەندەڵی ئەنجام داوە لە پرۆژەکانی نیشتەجێکردن.

وتەبێژی دەستەی دەستپاکی رایگەیاند کە ناوبراو فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچووە و بەپێی ماددەی ٣٤٠ی یاسای سزادانی عێراقی سزا دەدرێت.

هاوکات باس لەوە کراوە کە سەرۆکی پێشوو و ئێستای دەستەی وەبەرهێنان هەمان فەرمانیان بۆ دەرچووە و زۆرترین سکاڵا لەسەر پرۆژەی سۆما ستی لەسەریان تۆمار کراوە.

وێرای وەرگرتنی پارەیەکی زۆر بۆ تەواوکردنی ئەم پرۆژەیە، تا ئێستا بە هیچ شێوەیەک کاری تێدا نەکراوە
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×