2020-08-10   752     
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگەیاند، ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە بەرزبونەوەدایە و پێشبینى ده‌كه‌ن تا سه‌ره‌تاى مانگی ئه‌یلول ئه‌و شه‌پۆله له لوتكه به‌رده‌وام بێت، پاشان ڤایرۆسه‌كه به‌ره‌و كه‌مبون ده‌چێت.
ئاوێنه: دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر به ماڵپه‌ری فه‌رمى پارێزگاى هه‌ولێر راگه‌یاند، "له حاڵى ئێستادا ژماره‌ى توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له به‌رزبونه‌وه‌دایه و تا ئێستاش رو له هه‌ڵكشانه، به‌تایبه‌ت ئه‌و ژماره گرنگه كه رو له نه‌خۆشخانه‌كانن و بارودۆخیان خراپه".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و شوێنانه‌ى كه بۆ چاره‌سه‌ری به‌كاردێن بریتین له نه‌خۆشخانه‌ى رزگاری و ئیماراتى و رۆژئاوا و هه‌ولێری فێركاری به (عینایه‌و ئینعاشه‌كه‌یه‌وه)، چونكه ژماره‌كان زۆر زیادیان كردوه، ئه‌وانه‌ى له‌و نه‌خۆشخانانه خه‌وێندراون، زیاتر پێویستیان به ئۆكسجین و چاره‌سه‌ر و چاودێری چڕه.
ده‌رباره‌ى راگه‌یاندنى بڕیارێك بۆ قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رایگه‌یاند، "هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئێمه له‌به‌رئه‌وه داواى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆمان ده‌كرد، تاوه‌كو ژماره‌كه زیاد نه‌كات و له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چێت، له حاڵى ئێستادا ده هێنده زیاتر ئۆكسجین به‌كارده‌هێنرێت له‌گه‌ڵ پێشوتر، ئێمه پێشتر پشتمان به دو سه‌رچاوه‌ى ئۆكسجین ده‌به‌ست به‌ڵام ئێستا ده‌بێت پشت به سه‌رچاوه‌ى سێیه‌م و چواره‌میش ببه‌ستین تا ئۆكسجین له‌نه‌خۆشانمان نه‌بڕێت، چونكه ژماره‌یه‌كى زۆر نه‌خۆش هه‌یه بارودۆخى خراپه و به‌رده‌وام ئۆكسجینى پێویسته".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتى ته‌ندروستى هه‌ولێر رونیکردەوە، ئه‌وانه‌ى كه له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، راوێژ به پزیشكان ناكه‌ن، هه‌ندێک کەس له‌خۆیه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت كه لاى ئەوان ناچنه نێو ئاماره‌كان و ژماره‌ى توشبوان كه رۆژانه راده‌گه‌یەنرێت، كاتێك نیشانه‌یان لێ په‌یدا ده‌بێت و په‌نا بۆ نه‌خۆشخانه‌كان نابه‌ن و له رێگه‌ى به‌كارهێنانى وێنه‌ى تیشكى، به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ری نادروستیان پێ ده‌درێت، ده‌ره‌نجام له‌ناكاو ده‌گەڕێنه‌وە بۆ نه‌خۆشخانه‌كان، كاتێك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، بارودۆخیان ئێجگار تێكچوه، ئه‌وانه‌ن ته‌ندروستیان له‌هه‌ولێر شێواندوه.
ده‌رباره‌ى ئاماره‌كان، دكتۆر دلۆڤان وتی، "له حاڵى ئێستادا ئاماره‌كان به‌ره‌و زیاد بونن، له لوتكه داین، ئه‌وكاته‌ى كه لوتكه ده‌مێنینه ئه‌وه بۆ ئێمه گرنگه كه ده رۆژێكه له‌و دۆخى لوتكه داین، ژماره‌كانیش هه‌ر له زیادبونن، به بۆچونى ئێمه وه‌ها بو كه له 15-8-2020 ئه‌و شه‌پۆله به‌ره‌و كه‌م بونه‌وه بچێت، كه له ئێستادا پێمان وایه تا سه‌ره‌تاى ئه‌یلول له لوتكه داده‌بین".
ئەوەشی خستەڕو، "گرنگترین شت له‌م قۆناغه پابه‌ندى رێنماییه‌كان بین، چونكه له ئێستادا دۆخەکە خراپه، ترسی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه له داهاتو نه‌توانین شوێن بۆ نه‌خۆش دابین بكه‌ین، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كه چاودێری چڕی پێویسته، زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانین شوێنێكى بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، كاتێك له چوار شوێن چاودێری چڕمان كردوەته‌وه هه‌ر پێڕاناگه‌ین".