2020-08-10   445     
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه رایگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 10-8-2020 تووشبوویه‌كی دیكه‌ی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌ی وه‌فای تایبه‌ت به كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
ئاوێنە: د. شاناز نه‌قشبه‌ندی له‌لێدوانێكدا به‌میدیایی فەرمی یەکێتی ڕاگه‌یاند: به‌یانی ئه‌مڕۆ پیاوێكی ته‌مه‌ن 65 ساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا.
وتیشی: ئه‌و تووشبووه هیچ نه‌خۆشییه‌كی دیكه‌ی نه‌بووه و پاش دوو ڕۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه تا ئێستا 10 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12 تووشبوو له‌ژێر چاودێری پزیشكیدان كه باری ته‌ندروستی دوانیان ناجێگره.