2020-08-10   386     
پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، کە ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجەیان دۆزیەوە کە چوار رۆژ پێش ئێستا له رووباری سیرواندا خنكابوو.
ئاوێنە: عهلی جهمال قدووری، وتهبێژی پۆلیسی گهرمیان له راگهیهدراوێكدا رایگهیاند: دوای ئەوەی چوار رۆژ پێش ئێستا لەکاتی مەلەکردندا لەگوندی قولەسوتاو گەنجێکی دانیشتووی قەزای کەلار بەناوی (محهمهد جهلال سەمین) له رووباری سیروان خنکا، دوای چوار رۆژ گەڕان بەدوای تەرمەکەیدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 10ی ئابی 2020، لەنزیک قەزای کەلار تەرمەکەی لە رووباری سیروان دۆزرایەوە.
ئاماژهی بهوهشداوه: لە ئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێت.