2020-08-10   474     
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە گوێرەی یاسای ژماره 6ی ساڵی 2009ی تایبەت بە هاتوچۆ بەکارهێنانی ئامێری ئاگاداركردنه‌وه و روناكی به‌رز بۆجگە لە ئۆتۆمبێلی ده‌زگا ئه‌منییەکان، فریاكه‌وتن و ئه‌مبوڵانس بەهەمو شێوەیەک قەدەغەیە و سەرپێچێکار بەبڕی ملیۆنێک دینار سزادەدرێن.
ئاوێنە: وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی ژماره 32ی ساڵی 2020ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌باره‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه به‌ده‌نگی بەرز و روناكی و به پشت به‌ستن به یاسای ژماره 6ی ساڵی 2009ی هاتوچۆ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بڕیاردرا بە قه‌ده‌غه‌كردنی ئامێره‌كانی ئاگاداركردنه‌وه‌ی روناكی و ده‌نگی به‌هه‌مو جۆره‌كان جگه له ده‌زگا ئه‌منی و ده‌زگا رێگه‌پێداروه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ لەگەڵ ئۆتۆمبێله‌كانی فریاكه‌وتن و ئه‌مبوڵانس.
ئەوەش هاتوە، هه‌ر شۆفێرێک ئه‌و ئامێره به‌كاربهێنێت كه له‌ماده‌ی یه‌كه‌می ئەم بڕیارەدا هاتوه، ئۆتۆمبێلەکەی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت بۆماوه‌ی یه‌ك هه‌فته، له‌گه‌راجی تایبه‌ت به ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هاتوچۆ.
لە بڕیاری سێیەمی وەزارەتی ناوخۆدا هاتوە، ئۆتۆمبێلی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو به‌بڕی یه‌ك ملیۆن دینار وه‌ك سزای سه‌رپێچیكردنی لێوه‌رده‌گرێت و پێویسته پاكانه‌ی سه‌رجه‌م سزای سه‌رپێچیه‌كانی سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی لێوه‌ربگیرێت، هەروەها له‌كاتی دوباره به‌كارهێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئامێرانه، ئه‌وا به‌بڕی دو ملیۆن دینار سه‌رپێچیكار سزا ده‌درێت.