مەلا بەختیار بە كاك مەسعودم وت: هێزی دژە تیرۆرمان لەگەڵە و دڵنیابە ناهێڵین هەولێر بگیرێت
  2020-08-10       2016       


مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی لە شەشەمین ساڵیادی ڕزگاركردنی شارۆچكەی مەخمور پەیامێكی ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و وردەكاری هەندێك لە ڕووداوەكانی ئەوكاتە ئاشكرا دەكات.

ئاوێنه‌: مەلا بەختیار ڕوونی دەكاتەوە كە پێش كەوتنی مەخمور دیدارێكی لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان ئەنجام داوە و تێیدا بارزانی نیگەران بووە لەو دۆخەی بە هۆی نزیكبوونەوەی داعش لە سنووری هەرێمی كوردستان دروست بووە.

مەلا بەختیار ئەوەش دەخاتەڕوو كە دوای داگیركردنی مەخمور لەلایەن داعشەوە، مەترسی لەسەر هەولێریش دروست بوو، بۆیە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هێزی پێشمەرگە و دژە تیرۆری بۆ هەولێر نارد.

دەشڵێت كاتێك كە دژە تیرۆری یەكێتی گەیشتووەتە هەولێر، به‌ سه‌دان خێزانی هه‌ولێر  له‌ترسی داعش خه‌ریك بوون هه‌ڵده‌هاتن، بینی هێزه‌كه‌ی دژه‌تیرۆر ورەی ئەو هاووڵاتییانەی بەرزكردووەتەوە نیوەیان گەڕاونەتەوە.

مەلا بەختیار وردەكاری كۆبوونەوەیەكی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكیێتی خستەڕوو كە بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكانی ئێستای یەكێتی بەڕێوەچوو كە ئەو كات دوو فەرماندەی دژە تیرۆر بوون.

مەلا بەختیار دەڵێت: “لە كۆبوونەوەكەدا كاك مەسعود زۆر نیگەران بوو لە پاشەكشەی پێشمەرگە لە سەرانسەری بەرەكان، دەیگوت من چاوەڕێم نەدەكرد كە پێشمەرگە وابێت و چی ماوە بۆ پێشمەرگەی نەكەم، من وتم جەنابی كاك مەسعود ئێستا وەختی ئەوە گلەییانە نییە، ئێستا بە جەنابت دەڵێین ئێمە هاتووین و دڵنیابن ناهێڵین هەولێر بگیرێت، كاك مەسعود وتی، چۆن ناهێڵن، وتم ئەوە هێزی دژە تیرۆرمان هەیە و ئێمە ئەتوانین داعش بشكێنین و دەبێت بچین بۆ مەخمور و ئەو هەڕەشەیەش نەهێڵین”.

مەلا بەختیار ڕاشیگەیاند كاتێك بڕیار درا هێرش بكرێتە بۆ مەخمور، پێش ئەوەی ئێمە بگەینە ئەوێ دژە تیرۆر دەستیكردبوو بە شەڕێكی سەخت و پاشان سایلۆی مەخموریشیان كۆنترۆڵ كرد كە گرنگترین خاڵی مەخمور بوو، دواتریش سەركەوتنمان ڕاگەیاند.

هاوكات ستایشی هەموو ئەو هێزانەشی كرد كە بەشدارییان لە هێرشی كۆنترۆڵكردنی مەخموردا كردبوو.

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×