یەرەكە: حەوت گەریلاو دو وڵاتپارێز لە هێرشەكەی توركیا لە ماوەت شەهید بون
  2020-08-10       944       

فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە) ئاشكرایكرد كە لەهێرشە ئاسمانییەكەی رۆژی 7ی ئەم مانگەی توركیادا لە سنوری قەزای ماوەتی ناوچەی شارباژێر، حەوت گەریلاو دو گەنجی وڵاتپارێز شەهیدبون و دەشڵێت: لەو هێرشانەدا دەستی سیخوڕی ناوخۆیی هەیە.

ئاوێنە: فەرماندەیی یەکینەکانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(یەرەکە)، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەنەدراوێكدا ئاشكرایكرد: رۆژی ٧ی ئەم مانگە، فرۆکە جەنگیەکانی توركیا لە سنوری شارباژێر نزیک چیای “باڵۆسە”یان بوردومان کرد، لەو هێرشەدا یەکینەیەکمان کە لە سەر ئەرک بون، بوونە ئامانجی فرۆکە جەنگییەکان ولە ئەنجامدا حەوت هەڤاڵمان لە گەڵ دو گەنجی وڵاتپارێزی باشوری کوردستان شەهید بون کە دواتر ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان لە کاتێکی نیزیکدا ڕادەگەیەنین.

یەرەكە ئاماژەی بەوەداوە كە لەو ناوچانەی شارباژێر تەنها گەریلاكانی ئەوان و پژاكی لێیە و تورکیا بە بیانوی بێبنەما و نابەجێی هێرش دەکاتە سەر هێزەکانمان لە ناوچەی ئاسۆس، کە ئەوەش تەنها لە چوارچێوەی پاکتاوکردنی کوردی ئازادەو پێشگرتنە لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەلەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان.

جەختیشی كردۆتەوە كە شەهیدكردنی ئەو هەڤاڵانەیان دەستی سیخوڕی ناوخۆیی تێدایە.

جەختیشی كردۆتەوە كە "وەکو یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرانبەر ئەم هێرشەو هەبونی سیخوڕان بێدەنگ نابین و بێوەڵامیان ناهێڵینەوە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×