كەسێك سێ ژنی برینداركردو پۆلیس دەستگیری كرد
  2020-08-10       830       

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند: كەسێك لەناو ئۆتۆبێلەوە لە شەقامی سەرەكی هەولێر-كەسنەزان تەقەی لە سێ ئافرەت لەناو ئۆتۆمبێلێكدا كردوەو برینداری كردون و دوای 72 سەعات لەلایەن هێزەكانیانەوە دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد: دوای ئەوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی هەولێر/ نوسینگەی رۆژهەڵات لە روداوێكی تەقەكردن لە شەقامی سەرەكیی هەولێر-كەسنەزان ئاگادارکرانەوە، تیمێکی لێکۆڵینەوەمان پێکهێنا و دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی روداو.

ئەوەشی خستۆتەڕو: دەركەوت كەوا تەقە لە سێ ئافرەت كراوە لەناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (نیسان ئاڵتیما)و زامدار بون.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پاش لێكۆڵینەوەیەكی ورد، توانرا بە ماوەی (72 سەعات) تەقەكەرەكە بە ناوی (ا. ا. ع.) بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت، كە بە ئۆتۆمبێلێكی جۆری (تۆیۆتا كرۆلا تەکسی) تاوانەكەی ئەنجام دابو.

بەپێی قسەی پۆلیس، تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە بەپێی ماددەی (31/405) لە یاسای سزادان، بەند كراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێل و كڵاشینكۆفی تۆمەتبارەكەدا گیرا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×