2020-08-11   492     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین رایگه‌یاند، هاوڵاتیانی سنوری ئیدارەی راپەڕین ئاگادار دەکەنەوە کە ته‌نها رۆژانی شه‌ممه، دوشه‌ممه و چوارشه‌ممه پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كه‌ن و پشکنینەکەش تەنها ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە نیشانەکانی توشبوون بە پەتاکەیان هەیە.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنوری راپه‌ڕین ده‌كه‌نه‌وه ته‌نها ڕۆژانی شه‌ممه و دوشه‌ممه و چوارشه‌ممان سامپڵی تایبه‌ت به‌پشكنینی كۆرۆنا وه‌رده‌گیرێت و پشكنینیش ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه نیشانه‌یان هه‌یه و وه‌ره‌قه‌ی پزیشكی هه‌ناویان پێیه.
تا ئێستا لە سنوری ئیدارەی راپەڕین سێ هه‌زار و ٦٩٧ پشكنین کراوە و لەو ژمارەیەش ٦٦٧ توشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، کە ١٦٤ توشبویان چاكبوونه‌ته‌وه و ٢٧ كه‌سیشیان گیانیان له ده‌ستداوه.