2020-08-11   527     
گەشبینی بە پەسندکردنی پاکێجی نوێی هاندانی ئابووری لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ، نرخی نەوتی بەرزكردەوە.
ئاوێنه: ئەمرۆ نرخی نەوت لە بازارەكانی جیهان گەیشتۆتە (45) دۆلار و 28 سەنت و لەبەرزبوونەوە بەردەوامە.
هەروەها هەر بەرمیلێك نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکا 24 سەنت بەرزبووەوە هەر بەرمیلێکی بە 42 دۆلار و 28 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ لێدوانەکانی ئەمین ناسر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی دەگەڕێتەوە کە رایگەیاندبوو بە گەشبینییەوە دەڕواننە بەرزبوونەوەی خواست بۆ نەوتی خاو.