یه‌كێتی و پارتی له‌ دوكان كۆده‌بنه‌وه‌
  2020-08-11       333       


شاندێكی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە دوكان كۆدەبنەوە و چەند پرسێك تاوتوێ دەكەن.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ سێ شەممە 11-8-2020 شاندی پارتی و یەكێتی لە دوكان كۆدەبنەوە و چەند پرسێك بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكان و ڕاگرتنی هێرشی ڕاگەیاندن لەبەرامبەر یەكتری و هاوهەڵوێستی لەبەرامبەر بەغدا و پشتیوانیكردنی یەكێتی لە هەنگاوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان تاوتوێ دەكەن.

ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردولایه‌ گوێ له‌ پێشنیازه‌كانی یه‌كتر ده‌گرن و دواتر كۆبه‌نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ ساز ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ گفتوگۆ له‌باره‌ی كێشه‌كان بكرێت به‌ مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.

شاندەكەی پارتی پێكهاتووە لە هۆشیار زێباری و مەحمود محەمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و عولی حسێن ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتی و شاندەكەی یەكێتیش پێكهاتووە لە ڕزگار عەلی، شاڵاو عەلی عەسكەری و خەسرەو گوڵ محەمەد.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای كۆنگره‌یه‌ی یه‌كێتییه‌وه‌، چه‌ندین جار هه‌واڵی كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی بڵاوكرایه‌وه‌ به‌ڵام هه‌ر جاره‌ و به‌ بیانویه‌ك كۆبونه‌وه‌كه‌ نه‌كرا بریاره‌ ئه‌مرۆ كاتژمێر یانزه‌ كۆبونه‌وه‌ی نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ دوكان به‌رێوه‌بچێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×