توشبویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەلار گیانی لەدەستدا
  2020-08-11       408       

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە 11-8-2020 تووشبوویەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەی قەڵا لە كەلار گیانیلەدەستدا.

ئاوێنه‌: ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە ژنێكی تەمەن 70 ساڵانە و ئەمڕۆ بەهۆی تووشبوونی بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تا ئێستا كۆی گشتی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 17 هەزار و 547 كەس، 10 هەزار و 309 كەس چاكبوونەتەوە و تا ئێستا شەش هەزار و 581 كەس لە ژێر چارەسەری پزیشكیدان، 658 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×