پێكدادان له‌نێوان په‌كه‌كه ‌هێزێكی پاسه‌وانی سنور و پێشمه‌رگه‌كانی لیوای هه‌شتا ڕویدا
  2020-08-11       1851       

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ و پێكدادان له‌نێوان گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌گه‌ڵ هێزێكی پاسه‌وانی سنور و پێشمه‌رگه‌كانی لیوای 80 له‌ ناوچه‌ی برادۆست دروستبو .

ئاوێنه‌:  كاتژمێر 7:00ی به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی سوپای سنور و ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی 80ی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌و گه‌روی هاجه‌رێ رۆیشتن كه‌ گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ی لێ نیشتەجێیە و چوار شوێن به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌به‌ستێته‌وه‌.

له‌ئه‌نجامی چونی هێزه‌كه‌ی پاسه‌وانی سنور و پێشمه‌رگه‌كان، دەستڕێژی گوللـە له‌نێوان هه‌ردولا دروستبوه‌ و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ هاوڵاتیه‌ك كه‌ كۆچه‌ره‌ و له‌ناوچه‌كه‌ بو برینداربوه‌،  له‌ئێستادا هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌كان كیلۆمه‌ترێك له‌ گه‌روی هاجه‌رێ دوركه‌وتونه‌ته‌وه،‌ به‌ڵام ده‌یانه‌وێت دوباره‌ بچنه‌وه‌ بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ و بیخه‌نه‌ ژێر كۆنترۆڵی خۆیانه‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×