کەسێک لە سلێمانی بە چەکی کلاشینکۆف کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا
  2020-08-11       1568       
راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە گەڕەكی چوارچرای سلێمانی، هاونیشتمانییەک خۆی كوشت، بەڵام تائێستا هۆكاری خۆكوشتنەكەی نەزانراوە.

ئاوێنە: راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند: سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١١ی٨ی٢٠٢٠ كەسێك لەبەردەم کەنیسەکەی گەڕەكی چوارچرای شاری سلێمانی بە چەکی کلاشینکۆف خۆی کوشتووە.

پۆلیسی سلێمانی ناسنامەی ئەو کەسەی ئاشکرا کرد کە خۆی کوشتووە و ئەو كەسە ناوی عەلی محەممەد ئەمینە ‌و تەمەنی ٥٢ ساڵە‌، نووسینگەی خانووبەرەی هەبووە.

ھەروەھا راگەیاندنی بەرێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی ئەوەشی خستەروو، کە تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کەسە نەزاندراوە، دوای رووداوەکە تەرمی ئەو کەسە نێردراوە بۆ پەیمانگەی دادپزیشکیی سلێمانی، لێکۆڵینەوەی پۆلیسیش لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×